دید و تێڕوانینی ئەکادیمیای چاوساغ ئەکادیمیای چاوساغ وەک پەیمانگایەکی پسپۆڕ لە بواری سەرچاوەی مرۆیی و بەسیستەمکردنی دامەزراوەکاندا،
بە ئامانجی گەشەپێدانی توانا کارییەکان و بنیادنانی سیستەمی کارگێڕی کاریگەر لە کوردستاندا دامەزراوە. ئێمە لێرە باوەڕمان وایە کە سەرکەوتنی هەر دامەزراوەیەک لە ڕێکخستنی سەرچاوە مرۆییەکانی و داڕشتنی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی دروستەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئەکادیمیای چاوساغ لەسەر بنەمای ئەزموونی ٥ ساڵەی بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی و پێنج ساڵ ڕاوێژکاری بزنسی بچووک دامەزراوە، بە خاوەندارێتی ١٦ بڕوانامەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە بوارەکانی بەڕێوەبردن، HR، لیدەرشیپ و بڕوانامەی ئایزۆی ٩٠٠١ ی بەڕێوەبردن و کوالێتی مەنەجمێنت.
لە ئەکادیمیای چاوساغدا، ئێمە پێشکەشکاری لەنگەرەکانی پیشەیین کە تاک و دامەزراوەکان پێویستیان پێیەتی: سیستەمسازی: داڕشتنی سیستەمی تۆکمەی بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی بەگوێرەی پێداویستی ناوخۆیی دامەزراوەکان ڕێکخستنی پەیکەری ئیداری: دروستکردنی چارتی ڕێکخراوەیی و وەسفی کار بۆ هەموو ئاستەکان پەرەپێدانی ستاف: خولی ڕاهێنان و ڕێنیشاندان بۆ بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان پلانی کارییەر: داڕشتنی نەخشە ڕێگای گەشەکردن و پێشکەوتن بۆ کارمەندان و بەڕێوەبەران سیستەمی هەڵسەنگاندن: داڕشتنی میکانیزمی هەڵسەنگاندنی ئەداء و دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکان کلتووری دامەزراوەیی: بەرەوپێشبردنی کلتووری کاری پۆزەتیڤ و دینامیکی ئێمە نەک تەنها کۆرس و ڕاهێنان پێشکەش دەکەین، بەڵکو وەک ڕاوێژکار و هاوڕێ لەگەڵ دامەزراوەکاندا کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی گرفتە ڕاستەقینەکانیان. لە ئەکادیمیای چاوساغدا، ئێمە گرنگی بە کەیسی تایبەتی هەر دامەزراوەیەک دەدەین و لە هەموو قۆناغەکانی گەشەکردندا پاڵپشتیان دەکەین. ئێمە باوەڕمان وایە کە بنیادنانی تواناکانی پیشەیی و دامەزراوەیی کلیلی سەرکەوتنە لە بازاڕی کاری ئەمڕۆدا، و لە پاڵتاندا دەبین بۆ ئەوەی ئەو ئامانجە بپێکن. لە ئەکادیمیای چاوساغدا، ئێمە باوەڕمان وایە کە سەرکەوتنی ئێوە سەرکەوتنی ئێمەیە. چاوساغ: چاوساغی ئێوەین بەرەو سەرکەوتن
پەیوەندیمان پێوە بکەن