ئەو بەڕێوەبەرە نوێیەی وا لە مانگی یەکەمدا کارەکەی بەجێهێشت، ١٠٠،٠٠٠ دۆلار زەرەری لێداین

ئەو بەڕێوەبەرە نوێیەی وا لە مانگی یەکەمدا کارەکەی بەجێهێشت، ١٠٠،٠٠٠ دۆلارمان تێچوو.

وازهێنانێک زیاتر لە ٣ ئەوەندەی مووچەی ساڵانەی کارمەندەکە تێدەچێت - تێچووی دارایی، کاتی، کولتووری و ناوبانگە!

حاڵەتی یەکەم لەو ( ۱۱ بارودۆخ کە پیشەگەری سەرچاوە مرۆییەکان دەبێت بوێرانە بڵێت "نا"!)

کاتێک بەڕێوەبەر دەڵێت: بەپەلە کەسێک دابمەزرێنە، گرنگ نییە کێ بێت، وەک کارناسی HR دەبێت بوێری "نا" گوتنت هەبێت.

پیشەگەرانی سەرچاوە مرۆییەکان دەبێت لەبیریان بێت:

• دامەزراندنی "کەسێکی ناگونجاو" بە خێرایی، واتە قەبووڵکردنی کێشەی هەمیشەیی
• کەسی گونجاو کاریگەری گەورەی لەسەر بەرهەمداری، کولتوور و ستراتیژی هەیە
• کاتێک ڕووبەڕووی فشار دەبینەوە، دەبێت پرۆسەکان بپارێزین نەک دەستبەرداریان ببین

بۆیە دواجار کە بەڕێوەبەرەکەت داوای شکاندنی پرۆسەکان دەکات، ئەم وەڵامە بدەرەوە:

من تێدەگەم کە بارودۆخەکە پەلەیە، بەڵام دامەزراندنی کەسێکی ناگونجاو تێچووی زۆر زیاترە لە چاوەڕوانکردن بۆ دۆزینەوەی کەسی ڕاست. با پێکەوە لەسەر خێراکردنی پرۆسەکە، نەک لابردنی، کار بکەین.

ئەمە "نا" گوتنە بە شێوازی پێشەگەرانە کە لە دوورمەودادا کۆمپانیاکەت دەپارێزێت.

ئایا تۆ بوێریت هەیە لە پێناو داهاتووی باشتردا، هەندێک جار "نا" بڵێیت؟