ڕێک ئێستا کاتی خۆیەتی کە HR بڵێ "نا" ...!
ڕێک ئێستا کاتی خۆیەتی کە HR بڵێ "نا" ...!
چۆن خۆت بپارێزیت لە کارەکەتدا ؟
کاتێک بەڕێوەبەرەکەت داوای شتێکی هەڵە دەکات.!
هەموومان ڕووبەڕووی ئەم بارودۆخە دەبینەوە. بەڕێوەبەرەکەت یان هاوکارێکت داوای شتێک دەکات کە تۆ دەزانیت هەڵەیە.
لەوانەیە بە درۆ ڕاپۆرتێک ئامادە بکەیت،
چاوپۆشی لە هەڵەیەک بکەیت،
یان کارێک بکەیت کە دەزانیت دروست نییە.
زۆرجار خەڵکی دەڵێن "بیکە، کارتە!" یان "هەموو کەس ئاوا دەکات!" بەڵام ئەگەر تۆ دەزانیت شتێک هەڵەیە کەواتە باشترین چارەسەر ئەوەیە "نا" بڵێیت.
بۆچی پێویستە "نا" بڵێیت؟
پاراستنی کارەکەت: کاتێک بارودۆخەکە تێکچوو ئەوا ئەوکەسانەی ئەمڕۆ فشارت دەخەنە سەر سبەی تاوانبارت دەکەن. ئەوان هەمیشە دەڵێن "تۆ بوویت کردت یان بۆ کردت" و کەس یادی ئەو فشارانە ناکاتەوە کە خستیانە سەرت.
پاراستنی ڕێزی خۆت: کاتێک بە ویژدانی خۆت کار دەکەیت، هەست بە خۆشی و ئاسوودەیی دەکەیت. بەڵام کاتێک کارێکی هەڵە دەکەیت، هەمیشە نیگەرانی و ترس هاوڕێتە.
پاراستنی داهاتووت: ئەو کارانەی ئەمڕۆ دەیانکەیت، کاریگەریان لەسەر داهاتووت هەیە. کارە هەڵەکان دەتوانن کارەکەت و ناوبانگت و ژیانت تێک بدەن.
چۆن بە شێوەیەکی دروست "نا" بڵێیت
یەکەمجار "نا" مەڵێ، بەڵکو ڕوونی بکەرەوە:
- ئەم کارە دژی یاساکانە
- ئەمە دەتوانێت کێشە بۆ کۆمپانیاکە دروست بکات
- باشتر وایە چارەسەرێکی تر بدۆزینەوە
ئەگەر فشاریان خستە سەرت ئەوا یادیان بخەرەوە کە تۆ بەرپرسیاریت هەیە و ناتوانیت شتێکی هەڵە بکەیت.
یادت بێت
خۆت بپارێزە، چونکە کەسی تر ناتپارێزێت. ئەو کەسانەی ئەمڕۆ داوای کاری هەڵەت لێ دەکەن، سبەی یەکەم کەسن کە تاوانبارت دەکەن. ڕاستە "نا" گوتن ئاسان نییە، بەڵام لە درێژخایەندا باشترین بڕیارە.