ئایا باشترین کارمەندی 'شاراوە'ی کۆمپانیاکەت تۆیت؟ 

ئایا باشترین کارمەندی ''شاراوە''ی کۆمپانیاکەت تۆیت؟ 

ئەو کەسەی کارەکانی وەک گەنجینەیەکی بەنرخ وایە، بەڵام نەخشەکەی لای کەس نییە!

ئەگەر ئەمە چیرۆکی تۆیە، با پێت بڵێم: لەم سەردەمەدا، تەنها ئیشکردنی بێدەنگ بەس نییە. ئەگەر بەنرخترین گەنجینەی دنیاشت هەبێت، کەس نرخی نازانێت تا نەیدۆزێتەوە و نەیبینێت.

باشە، چۆن نەخشەی گەنجینەکەت پیشانی خەڵک ئەدەیت؟

قسەکەر بە، نەک تەنها ئامادەبوو: لە کۆبوونەوەکاندا بیرۆکەکانت بخەرەڕوو. دەنگت بکە بە بەشێک لە گفتوگۆکە و ڕای خۆت دەرببڕە.

لەگەڵ تیمەکەت یاری بکە، نەک بە تەنها: سەرکەوتنی تیم، سەرکەوتنی تۆیە. پڕۆژەکانت مەکە بە دوورگەیەکی دابڕاو، بەڵکو بیکە بە پردێک بۆ هاوکاری.

دەرگاکەت بکەرەوە: خۆت لە ژوورەکەتدا قەتیس مەکە. تێکەڵی بەشەکانی تر بە و با هاوکار و بەڕێوبەرەکانت بزانن تۆ کێیت و چ بەهایەک بۆ کارەکە زیاد ئەکەیت.

لەبیرت بێت، ئەمە خۆدەرخستن نییە...
بەڵکو دروستکردنی دەرفەتە.

با کارە نایابەکانت ببینرێن!